بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت کۆمەڵ هێشتا چاو لە ڕێی پارتییە
عەبدولستار مەجید، سەرکردەی باڵای کۆمەڵ و زاوای عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەبارەی بەشداریکردنی حزبەکەی لە حکوومەت ڕای گەیاند: “هه‌ر كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاسپێرا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كه سه‌ردانی حزبه‌كانی كرد، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئێمه‌شی كرد و به‌رنامه‌ی خۆی خسته ڕوو، ئه‌وكات ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان ده‌بێت”.
ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە تائێستا بە ڕاستەوخۆ لەلایەن پارتییەوە داوایان لێ نەکراوە بەشداری لە حکوومەتدا بکەن، بەڵکوو بە ناڕاستەوخۆ و شێوازی جۆراوجۆر ئەو داوایەیان لێ کراوە، هەروەک عەبدولستار مەجید دەڵێت.
چاوەڕوانیی کۆمەڵ بۆ سەردانی شاندی پارتی لە کاتێکدایە کە پێشتر عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەوان حکوومەت بە شایانی ئەوە نازانن بەشداری تێدا بکەن.
باسنيوز
