فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیایەکی باکووری سلێمانی بۆردومان دەکەن
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە باکووری سلێمانی، ڕاگەیاند، کاتژمێری (٨)ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵی (کوێرەکانی)یان لە بناری شاخی ئاسۆس لە نزیک گوندی گەڵاڵە سێ جار بۆردومان کرد.
ڕوونیشی کردەوە کە بۆردومانەکە زیانی بە ڕەز و باخی هاووڵاتییانی گوندەکە گەیاندووە. گوتیشی: “خۆشبەختانە بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لە سنوورەکەدا درووست کردووە”.
باسنیوز
