فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری: دەبێ سوپای عێراق و پێشمەرگە لەدژی داعش ژووری هاوبەشیان هەبێت
له چاوپێكه‌وتنێكدا فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پیشووی سوپای عێراق، له‌باره‌ی مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی دەره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به شێوه‌یه‌كی رێكخراو، ده‌ڵێت: "كاتێك پێشمه‌رگه له‌و سنوورانه‌دا بوو، جووڵه‌ی داعش كه‌م بوو، بەڵام دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه سوپای عێراق هاته‌وه ئه‌و شوێنانه، كۆنترۆڵیان نه‌ماوه، تێناگه‌م بۆچی ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دوا كه‌وت؟ چونكه چه‌نده دوا بكه‌وێت، ئه‌وه‌نده داعش مه‌ترسی دروست ده‌كات. داواكارم له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌ستوبرد له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی داعش بكرێت".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمان له عێراق و كوردستانیش، بابه‌كر زێباری، ئەوه‌ی خسته ڕوو، هاوپه‌یمانان ده‌ستبه‌رداری پێشمه‌رگه نابن، پێشمه‌رگه ناوچه‌یه‌كی ئارامی دروست كردووه بۆ مانه‌وه‌ی خۆشیان بێت هاوپه‌یمان له سنووری پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌مێننه‌وه، له‌ڕووی سیاسی و ئابووریشه‌وه هاوكاری كوردستان ده‌بن، رۆڵی سه‌رۆك بارزانیش له‌و باره‌وه زۆر گرنگه و خۆیشی نه‌یهێشتووه بۆشایی له نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه دروست ببێت، لە هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌وه بدرێت و لینكی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بووه و ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش داوه، كه ئه‌و هاوئاهەنگییه له نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یماناندا به‌رده‌وام بێت، داواشی كردووه، دوای ئه‌م قۆناغه كار بكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگال".
بابه‌كر زێباری، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ده‌بێت پێشمه‌رگه وریاتر بێت، داعش نه‌یتوانی ده‌وڵه‌ت دروست بكات، ئێستا تاكیتكی گۆڕیوه و شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كات، شه‌ڕی پارتیزانی له شه‌ڕی رووبه‌ڕوو خراپتره، بۆیه گرنگه داعش وه‌ك مه‌ترسییه‌كی هەمیشەیی ته‌ماشا بكرێت، به‌شێكی دیكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی داعش لاواز بكرێت، پێویستیمان به هێزی یه‌كگرتووی كوردستان هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌و پرسەدا هه‌یه، به قسه‌ی ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌ڵمانییه‌كان، سه‌رۆك كاریزمایه‌كی بەهێزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه، خۆیشی سەپۆرتی سه‌رۆكوەزیران و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات و خۆشه‌ویستیی ئه‌و وای كردووه، كه رۆڵی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هه‌بێت، تا هێزێكی نیشتمانی دروست بكرێت".
له‌باره‌ی مه‌ترسیی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری شنگال و هه‌ڵه‌بجه و مەخموور و ماوه‌ت، فه‌ریق بابه‌كر زێباری پێی وایه، په‌كه‌كه مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئه‌منی له ناوچه‌كه دروست كردووه و گرفته له‌به‌رده‌م ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه و هه‌وڵ ده‌دات چۆن دۆخی ئه‌منیی كوردستان تێك بدات و هه‌رچی هه‌وڵیان هه‌یه ده‌یده‌ن، بۆ جێبەجێكردنی ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت، په‌كه‌كه زۆر له هه‌ندێك خەڵکی توندڕه‌و خراپترن، چونكه ره‌نگ بێت ئه‌م به ناوی كوردایه‌تییه‌وه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیكات، كه ئەوه‌ش مه‌ترسییه، بۆ ئه‌مه‌ش بیانوو ده‌داتە ده‌ست تۆپبارانكردنی سنوورەکانی كوردستان و له ساڵی 92ەوە تا ئێستا نایانه‌وێت واز له باشووری كوردستان بهێنن".
بابەکر زێباری ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "پێش ئه‌وه‌ی داعش بیه‌وێت له ناوچەی كوردان گورز بوه‌شێنێت، ئه‌وا ده‌بێت به هاوبه‌شیی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ستوبرد بە راماڵینیان بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیار ده‌كات، كه ژووری عه‌مه‌لیات و هاوبه‌شی هه‌ردوولا خێراتر كار بكه‌ن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه".
باس‌نیوز
