ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێت و وادەی دەست بەکاربوونی دیاری دەکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، ناوی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە هەڵبژاردنی رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، 45 کورسی پەرلەمانی لە کۆی 111 کورسی، بە دەست هێنا، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکەی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
جگە لە نێچیرڤان بارزانی، چەند کەسێی دیکەش خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵاوتووە، بەڵام بەهێزترینیان بریتییە لە کاندیدەکەی پارتی.
باسنیوز
