له شنگال داوای درووستكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت به جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت
كه‌سوكاری قوربانیان داوای گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بببێته ناسنامه‌ی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی.
قه‌زای شنگال له 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014دا رووبه‌ڕووی په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بووه‌وه. به‌و هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئاواره بوون و هه‌زارانی دیكه كه‌وتنه ده‌ست داعش و كۆمه‌ڵكوژ كران و ئافره‌ت و كچانیش وه‌ك كه‌نیزه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا و له بازاره‌كانی كۆیله فرۆشیدا مامه‌ڵه‌یان پێوه كرا.
له 15ی ئازار/ مارسی 2019، یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵ له سنووری گوندی كۆجۆ دۆزرایه‌وه.
تیمه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان.
k24-
