كچی ئه‌و مامۆستایه‌ی له قه‌ڵادزێ خۆى سووتاند یه‌كه‌می پۆله‌كه‌ی ده‌رچوو
له‌و قوتابخانه‌یه‌ی شاری قه‌ڵادزێ، كه مامۆستایه‌كی ئافره‌تی به‌ناوی سازگار ره‌حمان كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی 24ی ئه‌م مانگه خۆی سووتاند و گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مرۆ قوتابیان نمره‌ی كۆتایی ساڵیان وه‌رگرته‌وه و كچی مامۆستا سازگار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ لە قوتابخانەکەی مامۆستا سازگار ڕەحمان قوتابیان نمرەکانی کۆتایی ساڵیان وەرگرتەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەناو قوتابیەکان کچی مامۆستا سازگار ڕەحمان هەیە, کە لەناو هاوپۆلەکانی لەقۆناغی چواری بنەڕەتی پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
وەرگرتنەوەی نمرەکانی ئەو قوتابیە لەکاتێکدایە, لەماڵیان پرسە بۆ کۆچی دوایی دایکیان بەڕێووە دەچێت, باوکیشیان لەسەر سکاڵای کەس و کاری دایکی لەسوچی زیندانە.
24-
