پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

 پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی و یەكڕیزی.

هەر بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین پشووی جەژنی ڕەمەزان لە رۆژی یەك شەممە 2019/6/2 ـەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی شەمە 2019/6/8 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2019/6/9 دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

سەفین موحسین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
kdp-
Top