ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر گه‌نمی جووتیاران كۆ ده‌بێته‌وه
كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌عات 11, ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به پێویستمان زانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرسی وه‌رزی دوورێنه‌وەی گه‌نم بكەین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گرفتی جووتیاران چییه و ئه‌مساڵ شێوازی وه‌رگرتنی گه‌نم له حكوومه‌تی عێراق چۆنه و به‌شی هه‌ولێر چۆنه و چه‌ند ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش میوانداریی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و لێژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانمان كردووه".
كه‌نعان خه‌یلانی گوتی: "له‌و كۆبوونه‌وەیەدا یادداشتی لێژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌خوێندرێته‌وه و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی تایبه‌تن به جووتیاران و جووتیارانیش به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی پلانی ئه‌مساڵ ڕوون بكرێته‌وه، دواتر یادداشت ده‌خوێندرێته‌وه".
خه‌یلانی ڕایشیگه‌یاند: "پێویستمان به‌وه‌یه كه بزانین به‌غدا بۆ ئه‌مساڵ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌نمی هه‌ولێر ده‌كات و چۆن زامنی ئه‌و بڕه ده‌كات کە گرفت دروست نه‌بێت و بشزانین سایلۆی عێراق توانای وه‌رگرتنی چه‌ندی هەیە و وه‌ك ساڵانی ڕابردوو له‌و بارەیە‌وه گرفتمان بۆ پێش نەیات."
كه‌نعان خه‌یلانی ده‌شڵێت: "له‌و كۆبوونه‌وەیەدا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی خۆیان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه دەبن و پرسیار له‌سه‌ر پلانی ئه‌مساڵ و به‌رهه‌می جووتیاران و سایلۆكان ده‌كه‌ین."
kdp-
