دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شوفێری بارهەڵگرەکان و پیلەوەرەکان و بازرگانان و دەرهێنەرانی گومرگی سنووری دەروازەکە بڵاو کردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، تێیدا سەرجەم شوفێری بارهەڵگرەکان و پیلەوەرەکان و بازرگانان و دەرهێنەرانی گومرگی سنووری دەروازەکە ئاگادار دەکاتەوە لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی پەیوەست بە کاروباری بازرگانی لە ناو گومرگی تەمەرچینی ئێراندا، تووشی هەر کێشە و گرفتێک بوونەوە ئاگاداریان بکەنەوە.

ڕوونیشکراوەتەوە، کە لەکاتی بوونی هەر کێشە و گیروگرفتێک لەهەمان کاتدا ئاگاداری هۆبەی پەیوەندیی و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بکەنەوە بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.









باسنيوز
Top