پەرلەمانی کوردستان: ئەگەر پارەی گەنمی جووتیاران نادەن گەنمەکان بنێرنەوە
عوسمان کانی کوردەیی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "لە بەغدا کێشەی جووتیاران و نەدانی پارەی گەنمی جووتیارانمان گەیاندە حکوومەتی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەران".
لەبارەی ئەوەی چۆن پارەی گەنمی جەوتیاران وەردەگیرێتەوە، ئەو پەرلەمانە گوتی: "ئەوە سێ ساڵە پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان نەدراوە و حکوومەتی عێراق بە بڕیارێکی عەبادی رای گرتووە".
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ گوتیشی: "بیانووی ئەوان ئەوەیە گوایە گەنمی ئۆکرانی لەجیاتی گەنمی کوردستان دراوەتە بەغدا و ئێمەش رەتمان کردوەوە و پێمان راگەیاندون لیژنەتان ھەبووە دەتانتوانی گەنمەکان بناسرێنەوە و کامە گەنمی کوردستانە کامە گەنمی ئۆکرانیە".
عوسمان کانی کوردەیی گوتیشی: "لە لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراقەوە بە لیژنەی پەیوەندیرارمان گوتووە ئەگەر پارەی گەنمەکان نادەن، ئەوا گەنمەکان بدەنەوە و وەڵامی ئەوان ئەوە بووە گەنمەکان خوراوە و چاوەڕێ پارەکە بن".
باسنیوز
