ئه‌گه‌رچی هیچ پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ مووچه نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له داهاتی ناوخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن
وه‌زیری دارایی، راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی هیچ پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ مووچه نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له داهاتی ناوخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌واوی مووچه‌كان دابه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 27ی ئایاری 2019، رێباز حه‌ملان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناردنی بودجه و مووچه‌ی به‌غدا دا و رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه.
روونیشی كرده‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت له پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزی كۆمپانیاكان دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و كاره نییه، ئه‌و قه‌رزانه‌ی دراونه‌ته له داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ دراوه‌ته‌وه.
K24
