قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان: نێچیرڤان بارزانی 7 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی شاره‌كه‌مان ته‌رخان كردووه
له‌باره‌ی چۆنییه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخانەوە، ناسیح مه‌لاحه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، ئاماژه به‌وه ده‌كات: "پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان له ساڵی 2014 بڕیاری جێبه‌جێكردنی دراوه، كۆمپانیای ئۆریتان جێبه‌جێ ده‌كات، ماوه‌ی ساڵێك كاری تێدا کرا، به‌ڵام به‌هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له ساڵی 2015 كاركردن له پڕۆژه‌كه وه‌ستا، كه له كاتی خۆیدا نیزیكه‌ی 6 ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رف كرا".
پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر ڕووباری سیروان دروست ده‌كرێت، توانای دابینكردنی ئاوی پاکی بۆ دووقاتی دانیشتووانی قه‌زاكەی هه‌یه و بۆ ساڵانێكی زۆر كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاره‌كه نامێنێت."
ناسیح مه‌لاحه‌سه‌ن گوتیشی: "له كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی شاره‌كه‌مانیان كرد، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران كێشه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخانمان باس كرد، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دا كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ست به كاره‌كانی بكاته‌وه، له‌و ڕێکەوتەوە کار لە پڕۆژەکە دەکرێت و زۆربه‌ی کارەکەی ته‌واو بووه، دانانی بۆڕی و دروستكردنی بینا ته‌واو بووه، ته‌نیا كڕینی ماتۆڕی ئاو و کەلوپەلی كاره‌باییی ماوه، ئه‌ویش جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاری سه‌رفكردنی پاره‌كه‌ی داوه".
له‌باره‌ی ئەوەی کە ئه‌و بڕه‌پارەیە کە چه‌نده سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان سه‌رفی كردووه، مه‌لاحه‌سه‌ن ده‌ڵێ: "به نووسراوی فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه، كه به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، ئیمزای له‌سه‌ر سه‌رفكردنی بڕی 7 ملیۆن دۆلار كردووه، بۆ كڕینی ته‌واوی ئه‌و پێداویستییانه‌ی پڕۆژه‌كه پێویستی پێیان هەیە. داوا له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین به‌زوویی ڕێكاره یاسایییه‌كانی ته‌واو بكات".
قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێ: "سه‌رفكردنی 7 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان مایه‌ی خۆشحاڵیمانه، كه پڕۆژه‌كه دوو هێندەی دانیشتووانی قه‌زاكه‌مان توانای دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه، له‌سه‌ر ڕووباری سیروان بنیات نراوه، پڕۆژه‌كه ته‌واوی مه‌رجه‌كانی دابینكردنی ئاوێكی پاكژی تێدایه، كه تا ئێستا ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ئاو پێویست نه‌بوو و به‌رده‌وام كێشه‌ی كه‌مئاویمان هه‌بووه".
هاووڵاتییانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان چه‌ندین ساڵه داوای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوخواردنه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تاوه‌كو كێشه‌ی ئاوی شاره‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ببێت. بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان هاوشاریانی دڵخۆش كردووه.
ناسیح مه‌لاحه‌سه‌ن گوتی: "داوای ده‌كه‌ین له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ڕێگاوبانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان زۆر خراپن و پێویستییان به چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له هه‌یه، بۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین كێشه‌ی كه‌مئاویمان نه‌بێت، پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێستا سوودییان لێ ده‌بینین بۆ دابینكردنی ئاو كه به هۆی زۆریی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له وه‌رزی زستان بوون به ژێر ئاوه‌وه و له‌كار كه‌وتوون، تائه‌و كاته‌ی پڕۆژه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان ته‌واو ده‌بێت".
kdp-
