لە سنووری ڕەبیعە بەھۆی دوو تەقینەوەوە نزیکەی ٢٥ کەس بوونە قوربانی

	 لە سنووری ڕەبیعە بەھۆی دوو تەقینەوەوە نزیکەی ٢٥ کەس بوونە قوربانی
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار گوتی، بەھۆی دوو تەقینەوەوە لە سنووری ڕەبیعە نزیکەی ٢٥ کەس بوونە قوربانی.

حەسەن خەلۆ، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار و ڕەبیعە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جموجووڵی داعش لە سنووری ڕەبیعە و زوممار بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمڕۆ لە گوندی عویناتی سەر بە ڕەبیعە سەرەتا بۆمبێکیان تەقاندەوە تاوەکو خەڵک کۆ بووەوە و دواتر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیایان تەقاندەوە، بەو ھۆیەوە چوار کەس کوژران و٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و زیانی زۆری ماددیشی لێ کەوتووە."

حەسەن خەلۆ گوتیشی: "ئەمە جاری یەکەم نییە و تەنیا لە ماوەی ڕابردوو چەندین کردەوەیان لە ناوچەکە ئەنجام داوە و داعش جارێکی دیکە سەری ھەڵداوەتەوە و ھەر دوێنێش گەنجێکی ناوچەکەیان کوشتووە، بۆیە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە زۆر خراپە."
kdp-
Top