بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان: لە دوو ڕۆژدا 60٪ خواست لەسەر کارەبا زیادی کردووە
لە ڕوونکرددنەوەکەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیاندا ، هاتووە: "بەهۆى گۆرینى کەشوهەواوە کەشێکى گەرما ڕووى لە گەرمیان کردووە و خواستى هاووڵاتیان لەسەر کارەباى نیشتمانى بە شێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە و لە ماوە دوو رۆژى رابردوودا لە (60%) خواست لەسەر سەرفى کارەباى نیشتمانى زیادى کردووە، واتە لە (100) مێگاوات بۆ (160 ) مێگا وات زیادى کردووە".
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى گەرمیانەوە
بۆ هاوڵاتیانى دەڤەرى گەرمیان :
لاى هەموان ڕوونە دەڤەرى گەرمیان لە ئێستاوە بەهۆى گۆرینى کەشوهەواوە کەشێکى گەرما ڕووى لە گەرمیان کردووە و خواستى هاووڵاتیان لەسەر کارەباى نیشتمانى بە شێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە و لە ماوە دوو رۆژى رابردوودا لە (60%) خواست لەسەر سەرفى کارەباى نیشتمانى زیادى کردووە، واتە لە (100 ) مێگاوات بۆ (160 ) مێگا وات زیادى کردووە، بەداخەوە ئەوەى ئێمە تێبینیمان کردووە لە شوێنە گشتییەکان دانانى پلەى گەرمیى ئامێرى سپلیت لە نێوان (18-20 ) دانراوە بۆیە ئەمە وا دەکات ئەم ئامێرە بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆماتیک نەکات، لە کاتێدا هەموو ئامێرێکى کارەبایى لە کاتى کارکردنى بەردەوام دەبێت ئۆتۆماتیک بکات، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانى خۆشەویست دەکەین دانانى پلەى گەرمی سپلیت لەسەر (25) پلە یەکەم سوودى بۆ تەمەنى ئەو ئامێرە هەیە دووەم بە ڕێکى باش لە کارەباى نیشتمانى دەگەڕێتەوە، دابینکردنى کارەباى نیشتیمانى ئەرەکى ئێمەیە، بۆیە داواکارین لە ئێوەى هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەى کارەباى بەردەوام بۆ هەموان دابین بکەین".
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کارەباى گەرمیان
بەشى ڕاگەیاندن
26/5/2019
باسنیوز
