عەبدوڵا ئۆجەلان داوا دەکات پەرلەمانتاران واز لە مانگرتن بهێنن
لە پرێس کۆنفرانسەدا کە دوو کەس لە پاریزەرانی ئۆجەلان لە ئیستەنبۆڵ ڕێکیان خستبوو، ئاشکرایان کرد عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشکرای کردووە چالاکیی مانگرتن لە خواردن نیشانەی ئیرادەی گەلە و ئامانجی خوەی پێکاوە و داواکارە کۆتایی بە مانگرتن بهێنن.
نەورۆز ئۆیسال یەکێک لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامەکەی خوێندەوە و تێیدا داوا کرابوو کە کۆتایی بە مانگرتنکە بهێنن.
لە پەیامەکەی "عەبدوڵا ئۆجەلان"دا هاتووە: "هاوڕێیانی هێژا، ئەو دە هەڤاڵەی کە بۆ کۆتاییهێنانی بە زەخت و گوشارەکانی سەر من مانیان لە خواردن گرتبوو و گیانیان کەوتبووە مەترسییەوە، پەیامەکەیان ئامانجی خوەی پێکاوە لەڕێگەی پارێزەرەکانەوە داواکارم کۆتایی بەو مانگرتنە بهێنن و سپاسیان دەکەم".
گرنگه ژ ڤێ و پێ ده وهك تێ خوهستن و هێڤی دكم كو ب ئیرادهیهكه بهێز لگهل من بمهشن.
ئاماژەی بەوەش کردووە: "گرنگە لە ئێستا بەدواوە بەپێی داخوازییەکانمان بچینە پێش و هیوادارم بە ئیرادەیەکی بەهێز لەگەڵ من بەردەوام بن و بە بۆنەی ئەم هەست بە بەرپرسیارەتان سڵاوتان بۆ دەنێرم".
هاوکات هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری ئامەد کۆمەڵێک پارێزەر و لایەنگرانی لەیلا گۆڤەند لە پرێس کۆنفرانسێکدا سپاسی ئیرادەی ئەو پەرلەمانتارە مانگرتوانەیان کرد و داوایان کرد کۆتایی بەو چالاکییە بهێنن و ئامانجی خۆیان پێکاوە.
لە ساڵی 2017ەوە 13 پەرلەمانتاری هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کراون و ماوەیەک دە کەسیان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە زەخت و گوشارەکانی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەناو زیندان و دەرەوەی زیندان مانیان لە خواردن گرتووە و هەندێکیان ڕەوشی تەندروستیان ناجێگیر بووە.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوای ھەشت ساڵ، له 2/5/2019 رێگە بە دیداری ئۆجەلان و پارێزەرانی درا و دواتریش پەیامی ئۆجەلان بڵاو كرایەوە، كە جەختی لە چارەسەری كێشەكان بە رێگەی ئاشتی كردەوە.
باسنيوز
