. زیانه‌كانی ره‌شه‌با له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌هۆی هه‌ڵكردنی ره‌شه‌بایێكی به‌هێز كه زۆر ناوچه‌ی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی گرته‌وه، زیانی زۆر به‌ر ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به گشتی و سه‌نته‌ری قه‌زای رانییه به تایبه‌ت كه‌وت.
، به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌بایه‌یی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی گرته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری دره‌خته‌كان قرتان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و دره‌ختانه‌ی له نێوان جووتسایده‌كانی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان روێندراون، وێڕای زیانگه‌یاندن به دارته‌لی كاره‌با و تابلۆی ریكلامه‌كان له شوێنه گشتییه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ره‌شه‌بایێكی به‌هێز و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین و باو و بۆران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانیی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه جگه له زیانگه‌یاندن به تۆڕی كاره‌با له هه‌ندێ شوێن، هه‌روه‌ها زیانی به ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش گه‌یاند.
k24-
