لیژنەی بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژن دیار دەكات

 لیژنەی بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژن دیار دەكات

لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەك ئەوە دەخاتەڕوو، كە جگە لە ئەوان ھیچ لایەنێكی دیكە دەسەڵاتی دیاركردنی رۆژی جەژنی نییە، بۆ ئەم مەبەستەش لە 3ی مانگی داھاتوو، بۆ دوا بڕیار لە وەزارەتی ئەوقاف كۆدەبنەوە.

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەكراوە: "لیژنەی باڵای بینینی مانگ، پشت بە راوبۆچوونی ھیچ كەس و ھەرایەكی تری وڵاتان و دەزگاكانی فەلەكی نابەستێ، ھیچ كەس و لایەنێكیش ناتوانێ لە ئێستاوە پێشبینی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بكات".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: "ئێوارەی رۆژی دووشەممە 3/6/2019 بە مەبەستی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژن، لیژنەی باڵا لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كۆدەبێتەوە و دوابڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژن دەدەن".

k24-
Top