بارەگای بارزانی و بارەگاکانی شۆڕش لە باڵەكایەتی نۆژەن دەكرێنەوە

	 بارەگای بارزانی و بارەگاکانی شۆڕش لە باڵەكایەتی نۆژەن دەكرێنەوە
بەرپرسی لقی 26ی گوڵان رایگەیاند، شوێنە مێژووییەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان لە دەڤەری باڵەكایەتی كاریان لەسەر كراوە و لە ساڵی رابردوودا چەند بارەگایەكی بارزانی نۆژەن كرانەوە، لە داهاتووشدا چەند بارەگایەكی دیكەی شۆڕش و بارەگای بارزانیی نەمر نۆژەن دەكرێنەوە.

حەسەن حەدۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "شوێنە مێژووییەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان لە دەڤەری باڵەكایەتی كاریان لەسەر كراوە و لە ساڵی رابردوودا چەند بارەگایەكی بارزانیی نەمر نۆژەن كرانەوە، لە داهاتووشدا هەموو ئەو شوێنانەی كە ماون، نۆژەن دەكرێنەوە".

حەدۆ گوتیشی: "هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەكان زیاتر گرنگی بەو بابەتە بدەن، لەبەر ئەوەی زۆر شوێن لە دەڤەری باڵەكایەتی هەن، كە بارزانیی نەمر لەوێ بووە، خەڵكیش لە هەر چوار پارچەی كوردستان و وڵاتانی جیهانەوە بەردەوام سەردانی بارەگاكانی شۆڕش و بارەگای بارزانیی نەمر دەكەن، بۆیە پێویست بەوە دەكات كە ئەو شوێنانە نۆژەن بكرێنەوە و زیاتر گرنگی بەو ناوچانە بدرێت".


kdp-
Top