خولێکی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوە دەچێت

خولێکی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوە دەچێت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2019.5.25 سەرۆک بارزانی لە شاری سۆران لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولێکی مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە بەشداریی کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و چەندان فەرماندەی باڵای هێزی پێشمەرگە دەستی پێکرد و بە نمایشی سەربازیی بەشداربوانی خولەکە ڕێوڕەسمەکە درێژەی کێشا.

ڕێوڕەسمەکە تایبەتە بە کۆتاییهاتنی خولێکی مەشق و ڕا‌هێنانی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکەی هەشتا.










باسنيوز
Top