ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ی ده‌ریاچه‌ی دوكان ده‌رهێنرا
دوای 40 کاتژمێر مانەوە لەناو ئاوی دەریاچەی دوکان، تیمی دەریاوانیی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین، توانیان تەرمی ئەو گەنجە لە ئاودا بدۆزنەوە، کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە دەریاچەی دوکان خنکا.
گه‌نجه‌كه ناوی "شاڵاو عەزیز ڕەزا"یه، خەڵکی ناحیەی خەلەکانە و 15 ساڵە لە ئەوڕوپا دەژیێت، مانگی رابردوو بۆ سه‌ردانی كه‌سوكاره‌كه‌ی گەڕاوەتەوە کوردستان، ئێوارەی دووشەممە 20ی ئه‌م مانگه، لە کاتی مەلەکردن، لە دەریاچەی دوکاندا خنکا و بە هۆی قوڵی ئاوەکەوه، ته‌رمی گه‌نجه‌كه 40 کاتژمێر لە ئاودا مایەوە.
مەریوان ئەدهەم، سەرپەرشتیاری تیمی مەلەوانیی ڕانیە ، دواکەوتنی دۆزینەوەی تەرمەکە، پەیوەندیی بە قوڵیی ئاوەکەوە هەبوو، ئەمڕۆ توانرا لە قوڵیی 35 مەتر تەرمەکە دەربێنینەوە.
K24-
