خانەقین.. دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، لیژنەیەك گهیشته شارهكه
عەدنان مەنسوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سووتاندنی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠دۆنم زەوی و ئێستا جگە لە گەنم، دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، كە باغ ھەیە تەمەنی ١٥٠ ساڵە، بۆیە كێشەكە زۆر گەورە بووە و پێویستی بە چارەسەری خێرا ھەیە".
بە گوتەی مەنسوور، ھەر ئەمڕۆ لیژنەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە گەیشووەتە خانەقین بۆ لێكۆڵینەوە، بەڵام وەك خۆی گوتی، كێشەكە زۆر لەوە گەورەترە بەو لیژنەیە چارەسەر بكرێت و پێوستە لەسەر ئاستی باڵادا چارە بكرێت، چونكە ئەندام لەو لیژنەیەدا ھەیە كە دەستی لە رادەستكردنی خانەقین بە حەشدی شەعبی ھەبووە.
KDP-
