لە ھەڵەبجە چەند ماسییەکی گەورە دەستیان بەسەردا گیرا

لە ھەڵەبجە چەند ماسییەکی گەورە دەستیان بەسەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی ھەڵەبجە، توانییان دەست بەسەر بڕێکی زۆری ماسیی گەورەدا بگرن، کە بەشێوەیەکی نایاسایی ڕاو کراون، ھەندێک لە ماسییەکانیش کێشیان لە 60 کیلۆ زیاترە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی ھەڵەبجە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و و باس لەوە کراوە، شەوی ڕابردوو مەفرەزەیەکی ھێزەکانیان لەنزیک ناحیەی سیروان توانیویانە دەست بەسەر چەندین ماسیی گەورەدا بگرن.

پۆلیسی دارستانی ھەڵەبجە ڕوونیشی کردووەتەوە، کە توانیویانە دەست بەسەر بەسەر دەیان تۆڕ و کەرەستەی ڕاوکردن و بڕێکی زۆری ماسی بگرن، کە بەشێوەیەکی نایاسایی ڕاو کراون، ھەندێک لە ماسییەکان کێشیان لە 60 کیلۆگرام زیاترە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە بە کۆی گشتی دەست بەسەر زیاتر لە 500 بۆ 600 کیلۆ ماسیدا گیراوە، وا بڕیارە بەپێی یاسا بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.












باسنيوز
Top