ئه‌مه‌ریكا: ئێمه قه‌رزاری هه‌سه‌ده‌ین و پێویسته هاوكارییان بكه‌ین
ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كار له‌سه‌ر هیچ پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی بۆ كورد له سووریا ناكه‌ن و ته‌نیا وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ربازی سه‌یریان ده‌كه‌ن.
جه‌یمس جێفری، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی سه‌ر به كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئێمه پابه‌ندین به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌سه‌ده هاوبه‌شێكی سه‌ربازی ئێمه‌یه له شه‌ڕی دژ به داعش له پێناو پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
جێفری گوتی: "ئێمه هیچ ئه‌جێندایێكی سیاسی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه هێزه‌كانمان له‌و شوێنانه‌ن كه له رووی ئیداری و سه‌ربازییه‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌ن"، وه‌ك خۆی گوتی: "هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه پێویسته له‌سه‌رمان پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه عهقلانییهكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكه‌ین و هاوكارییان بكه‌ین".
جێفری له به‌رده‌وامی قسه‌كانی گوتیشی: "به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئێمه قه‌رزاری هه‌سه‌ده‌ین، چونكه له ریزه‌كانمان له دژی داعش جه‌نگاون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ ئاینده‌یه‌كی سیاسی بۆ ئه‌وان ناخه‌ینه روو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سووریا ده‌خه‌ینه روو".
نێردراوی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به‌و پرۆسه سیاسیه‌ی كه له بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌یمس جێفری دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا سووریا جێناهێڵێت.
k24-
