427 ملیۆن هاووڵاتی 751 پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەورووپا هەڵدەبژێرن
چەند زانیارییەک لەبارەی هەڵبژاردنەکە:
- 427 ملیۆن کەس لە 28 وڵات، مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکە هەیە.
- لە نەمسا و ماڵتا دەنگدەر نابێ تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتر بێت و لە یۆنانیش نابێ لە 17 ساڵ بچووکتر بێ، لە وڵاتەکانی دیکە نابێ لە 18 ساڵی بچووکتر بێت.
- پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە 751 کورسی پێک دێت.
- دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتییەکە، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە 751ـەوە کەم دەکرێتەوە بۆ 705 کورسی.
پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا سێ باڵەخانەی هەیە، کە بریتین لە؛
- باڵەخانەی لویز ویس لە شاری ستراسبۆرگ لە فەرەنسا.
- باڵەخانەی ئیسباس لۆپۆڵد لە شاری برۆکسل لە بەلجیکا.
- باڵەخانەی ئەمیندارێتیی گشتیی پەرلەمان و دەستەی ئیداریی پەرلەمان لە لۆکسەمبۆرگ.
ژمارەی کورسییەکانی وڵاتان لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا:
- ئەڵمانیا 96 کورسی
- فەرەنسا 74 کورسی
- ئیتاڵیا 73 کورسی
- بەریتانیا 73 کورسی
- ئیسپانیا 54 کورسی
- پۆڵەندا 51 کورسی
- رۆمانیا 33 کورسی
- هۆڵەندا 26 کورسی
- بەلجیکا 22 کورسی
- چیک 22 کورسی
- یۆنان 22 کورسی
- هەنگاریا 22 کورسی
- پورتوگال 22 کورسی
- سوید 20 کورسی
- نەمسا 19 کورسی
- بولگاریا 18 کورسی
- فنلەندا 13 کورسی
- دانیمارک 13 کورسی
- سلۆڤاکیا 13 کورسی
- ئیرلەندا 12 کورسی
- لیتوانیا 12 کورسی
- لاتیڤیا نۆ کورسی
- سلۆڤینیا هەشت کورسی
- ئیستۆنیا شەش کورسی
- ماڵتا شەش کورسی
- قوبرس شەش کورسی
- لۆکسەمبۆرگ شەش کورسی
باسنيوز
