له قەرەتەپە.. بەروبوومی جووتیارانی كورد سووتێنرا

له قەرەتەپە.. بەروبوومی جووتیارانی كورد سووتێنرا


بەرپرسی كۆمیتەی قەرەتەپەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سووتانی بڕێكی زۆری بەروبوومی جووتیارانی گوندێكی كوردنشینی شارەدێی قەرەتەپەی ڕاگەیاند.



محەمەد عومەر، بەرپرسی كۆمیتەی قەرەتەپەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ 21/5/2019 لە گوندی (قەرەیەتاخ)ی سەر بە شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە ئاگر لە زەوی و زاری جووتیارانی گوندەكە كەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە ڕێژەیەكی زۆری بەروبومی جووتیارانی گوندەكە سووتاوە".



گوتیشی: "تا ئێستا نازانرێت هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە چییە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی دزەكردنی ئاگرەوە بێت لەو زبڵ و زاڵ زاڵانە بێت كە لە نزیك شارەدێیەکە دەسووتێنرێت و لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە".



ئاماژەی بەوەش دا "گوندی "قەرەیەتاخ" نزیكەی 4 كیلۆمەتر لە شارەدێی قەرەتەپەوە دوورە و نزیكەی 45 ماڵی تێدا نیشتەجێیە".






باسنیوز
Top