نهتهوه یهكگرتووهكان: پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی ھەرێم نزیكه
لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە عێراق، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق گوتی: "داعش لە عێراق ھێشتا ھەڕەشەیە و مەترسی سەرھەڵدنەوەی ھەیە و گەندەڵیش رێگرە لە پێشکەوتنی ئەو وڵاتە".
پلاسخارت راشیگەیاند: "سەرۆک وەزیرانی عێراق بە روونی و بە ئاشکرا پێی وتووین گەندەڵی ناوبانگی عێراقی ناشیرین کردووە و ھێزی لەبەر بڕیوە".
تایبەت بە ھەرێمی کوردستان گوتی: "دڵخۆشم بەوەی کە دوای گفتوگۆ و دانوستانێکی زۆر رێککەوتن لایەنەکان بۆ پێکھێنانی كابینهی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن و ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە مانگی داھاتوو کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکدەھێنرێت".
لەبارەی پێشمەرگەوە پلاسخارت ئەوەی خستەڕوو: "ریفۆرم خاڵێکی گرنگە بۆ رێکخستنەوەی ئەو ھێزە".
K24
