ئه‌مڕۆ رێگاى نێوان سحێلا و زممار ده‌كرێته‌وه
حه‌سه‌ن خه‌لۆ، به‌پرسى لیژنه‌ی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ناحیه‌ى زممار، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند، "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پیاوماقوڵانی ئه‌م سنووره له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانى) كۆبووینه‌وه، سه‌رۆك بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه، بۆیه پاش ئه‌وه‌ى له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕێگاى نێوان سحێلا و زممار هاتبووه گرتن، بڕیاره پاش كاتژمێرێكى تر به‌فه‌رمى دواى رێككه‌وتنێكى فه‌رمى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئه‌م ڕێگایه بكرێته كردنه‌وه".
له‌باره‌ى گرنگى كردنه‌وه‌ى ڕێگاكه‌ش، خه‌لۆ گوتی، "هه‌واڵى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ڕێگایه بۆته مایه‌ى دڵخۆشى بۆ خه‌ڵكى سنووره‌كه و كردنه‌وه‌شى زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵكى سنووره‌كه به گشتى، هه‌روه‌ها بۆ قوتابیانمان و كاسب كاران و جووتیاران و بازرگانانیش".
kdp-
