گەنجێک برایەکی خۆی بە 30 چەقۆ دەکوژێت
ئەمڕۆ سێشەممە 21-5-2019، پۆلیسی کەرکووک رایگەیاندووە، کە تۆمەتبارێک بەناوی (ئ. م. ئ) برایەکی خۆی بەناوی (ج. م. ئ) بە 30 چەقۆلێدان، کوشتووە.
دوای کوشتنی برایەکەی خۆی، تۆمەتبارەکە تەرمەکەی بردووەتە سەر رێگای ناوچەی پیشەسازیی کەرکووک و فڕێی داوە.
هەروەک پۆلیسی کەرکووک رایگەیاندووە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەدا ناوە و پۆلیس هۆکارەکەشی بۆ نەخۆشیی دەروونیی تۆمەتبارەکە گێڕاوەتەوە.
باسنيوز
