لە حاجی ئۆمەران نزیکەی 50 تۆن لە ماکارۆنی گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "ئهمڕۆ سێشەممە 21/5/2019 ههڵساین به گهڕانهوهی 2 بار هەڵگر بە بڕی 49 تۆن و 940 کیلۆگرام لە ماکارۆنی جیهان، کە لەلایەن لێژنەی هۆبەی نمونەی خۆراک پشکنینی بۆ کرا، بەڵام لە پشکنینیدا دەرنەچوو".
ڕوونیشکراوەتەوە، ماکارۆنییەکە مێژووی دەرچوون و بەسەرچوونی لەسەر نەبوو، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندراییەوە بۆ وڵاتی ئێران.
باسنيوز
