ئاكپارتی و هەدەپە شەڕ لەسەر 200 هەزار كوردی ئیستەنبۆڵ دەكەن
بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی 31_3_2019 ته‌نیا 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد چوونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، له كاتێكدا ده‌نگده‌ری كورد له‌و شاره ملیۆنێك و 200 هه‌زاره. له‌و رێژه‌یه‌ی چوونه‌ته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، له‌سه‌ر داوای هه‌ده‌په زۆربه‌یان ده‌نگیان به ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو كاندیدی جه‌هه‌په و پارتی باش داوه، به‌ڵام 200 هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد كه زۆربه‌یان موحافیزكارن نه‌چوونه‌ته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
وه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ند شرۆڤه‌كارێك باسی ده‌كه‌ن، ئه‌و 200 هه‌زار ده‌نگده‌ره له ئاكپارتی تووڕه‌ن، چونكه به زمانێكی زۆر توند رووبه‌رووی كورد و هه‌ده‌په بوونه‌ته‌وه، به جۆرێك هه‌موو كوردیان وه‌كو تیرۆریست ناساندووه، بۆیه ئه‌و موحافیزكارانه ویستوویانه سزای ئاكپارتی بده‌ن.
جگه له‌وه‌ش هاوپه‌یمانی نێوان مه‌هه‌په و ئاكپارتی یه‌كێك بووه له‌و هۆكارانه‌ی ئه‌و دەنگده‌ره كورده موحافیزكارانه ده‌نگ به ئاكپارتی نه‌ده‌ن، چونكه مه‌هه‌په پارتێكه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سووكایه‌تی به كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات. به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یران، ئاكپارتی ئاگاداری مه‌هه‌په‌ی كردووه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی توند به‌رامبه‌ر به كورد نه‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت باوه‌شیان بۆ بكاته‌وه و لێیان نزیك ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ستتیژیه‌تێكی تازه‌ی ئاكپارتییه بۆ راكێشانی ده‌نگی كورده‌كان له هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یراندا.
باسنيوز
