خانمه پێشكه‌شكارێكی كورد توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2019/5/20، هه‌ژماری فه‌رمی كه‌ناڵی كوردماكس شۆ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) هه‌واڵی تووشبوونی به ڕوودوای هاتوچۆی سنور هه‌ورامی، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئاشكراشیان كردووه، كه ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستیی سنور ناجێگیره و به سه‌ختی برینداره.
وه‌ك باس ده‌كرێت، ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره ئێستا ره‌وشی ژیانی له مه‌ترسیدایه و له نه‌خۆشخانه‌ی ئێران له ژێر چاودێری پزیشكدایه.
سنور هه‌ورامی، له تۆڕی میدیای كوردماكس ده‌ستی به كاری ڕاگه‌یاندن كردووه، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (ڕه‌نگ و ئاهه‌نگ)ە، کە به یه‌كێك له پڕ بینه‌رترین به‌رنامه‌كان داده‌نرێت.
باسنيوز
