پەرلەمانتارێک: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانتارێک: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی هەرێم، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کۆ دەبێتەوە.

زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: " پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کاندیدەکانی سەرۆکی هەرێم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دانیشتن ئەنجام دەدات".

ڕوونیشی کردەوە: "هیچ یەکێک لە کاندیدەکان ئامادەی دانیشتنەکە نابن، بەڵکوو دوای دەنگدان، ئەو کەسەی دەنگی پێدراوە و هەڵبژێردراوە دێتە ناو هۆڵی پەرلەمان و سوێندی یاسایی دەخوات".

ڕێکەوتی ٣٠\٩\٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، هەرچەندە بەپێی دابەشکردنی پۆستەکان پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشکی پارتییە، هەروەها سەرۆکی پەرلەمانیش پشکی یەکێتی دەبێت، بەڵام تا ئێستا ئەو حزبە لە نێوان (ڕێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی) پۆستەکەی یەکلا نەکردووەتەوە.











باسنيوز
Top