504 دۆنم دەغڵودانی جووتیارانی مەخموور سوتێنراوە

504 دۆنم دەغڵودانی جووتیارانی مەخموور سوتێنراوە
لە دوای ھەرەشەکانی چەکدارانی داعش و عەرەبە ھاوردەکان شەوانە دەغڵودانی جووتیارانی کورد دەسوتێنرێت تا ئێستا زیاتر لە 504 دۆنم زەوی سوتێنراوە.

بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان بۆ پەرلەمانی كوردستان و چۆنییەتی پاراستنی مافەكانیان، ژمارەیەك لە جووتیارانی ناوچەكانی قەراج و كەندێناوە سەردانی لێژنەی ناوچەکوردستانییەکانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد.

گۆران دیبەگەیی یەکێک لە نوێنەری جووتیاران رايگەیاند" "ھاتوینەتە پەرلەمان بۆ ئەوەی هەرچی زووە كۆمەڵێك رێكار بگیرێتە بەر ئەمجارەش یاداشتی ئێمەیان وەرگرتووە پێمان ڕاگەیاندن كە لەم رۆژانەدا لە قەراج و دیبەگە و سەرگەڕان 504 دۆنم دەغڵودانی جووتیاران سوتێنراوە".

لەمبارەیەوە، جوان رۆژبەیانی سەرۆکی لێژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یاداشتەکەی جووتیارانیان وەرگرتووە و لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا ھەوڵی چارەسەری کێشەکەیان دەدەین".










باسنيوز
Top