پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ شکستهێنانی هەوڵێکی چوار مانگیی عەلی باپیر ئاشکرا دەکات
پاش ئەوەی زیاتر لە ١٠٠ سەرکردە و بەرپرسی جۆراوجۆر و کادیری پێشکەوتوو و ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بە تایبەتیش لە سنووری مەڵبەندەکانی هەولێری حزبەکە، دەستیان لەکار کێشایەوە.
رۆژی یەکشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩، سەرچاوەیەک لەنێو کۆمەڵی ئیسلامییەوە ڕايگەیاند، دواهەمین دەستپێشخەریی عەلی باپیر بۆ ئاتکردنەوەی سەرکردە ناڕازییەکان، سەرکەوتوو نەبوو و ”نایانەوێت بگەڕێنەوە“.
هەر لەمبارەیەوە بەدریە ئیسماعیل، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد: ”لە ئاستی سەرکردایەتی و بە مامۆستا عەلی باپیریشەوە، چوار مانگی ڕێک خەریکی دانوستان بوون لەگەڵیاندا، نەگەیشتنە دەرئەنجام".
بە ”بەڵێ“ وەڵامی ئەوەشی دایەوە کە ئاخۆ ڕاستە دوایین دەستپێشخەریی عەلی باپیر بۆ گەڕاندنەوەی سەرکردە ناڕازییەکان شکستی هێناوە؟
ئەگەر هەیە ژمارەیەکی دیکەش لە ئەندامان و کادیر و بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامی، بەهۆی ناڕازیبوونیان لە سیاسەتەکانی عەلی باپیر و گرووپی دەستڕۆیشتووی نێو سەرکردایەتیی حزبەکەیان، دەست لەکار بکێشنەوە.
باسنيوز
