له خورماتوو كورد ته‌واوی پۆسته‌كانی له‌ده‌ستداوه
لە خوورماتوو لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەرەوە، ته‌واوی دەسەڵاتەکانی کورد لێوەرگیراونەتەوە و پۆستەکانیان بە عەرەب و توورکمانەکان دراون، بەهۆی ڕێککەوتنی نێوان توورکمان و عەرەبەکانیش، لەلایەك و پەرتەوازەیی کورد لە لایەکی دیکەشه‌وە،دووبارە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستانە ئەستەم بووە و بەو هۆیەوە کورد لاواز و لایەنەکانی دیکەش بە هێز بوونە.
لە کۆی نزیکەی 35 پۆست، کورد تەنیا دوو پۆستی به دسته‌وه ماوە، هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە, شارەوانی, پۆلیس و ڤێرتێنەری بۆ پێشنیازکراوە ، بەڵام جگە لەوەی کورد بەم پۆستانە ڕازی نییە، ناکۆکیش له نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌مال كه‌ریم، کارگێڕی مەڵبەندی 16ی حەمرینى یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لە خوورماتوو ده‌ڵێت: "راسته چه‌ند پۆستێك بۆ كورد پێشنیاز كراون، به‌ڵام ئێستا هیچ پۆستێك به‌ده‌ست كورده‌وه نه‌ماوه، پۆستی قایمقام به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستمان چووه، له به‌رامبه‌ردا داوای پۆستی ئه‌نجوومه‌نی قهزامانكرد، به‌ڵام ئه‌ویشیان پێ نه‌داین، دواجار چه‌ند پۆستێكیان بۆ ئێمه دیاریكرد، به‌ڵام هێشتا نه له‌گه‌ڵ ئه‌وان و نه له نێوان خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نهگهیشتیووینهته رێككه‌وتن".
پۆستی قایمقامی خوورماتوو کە دواى 16ى ئۆکتۆبەرەوە عەرەب و تورکمانەکان بەڕێککەوتنێکی نێوانیان لە ئەنجوومەنی قەزا بەزۆرینە درایە توورکمانێکی شیعە مەزهەب، ئێستا کورد دەستی لەم پۆستە هه‌ڵگرتووە و لەبەرامبەردا چاوی لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی قەزایە, کە لەلایەن عەرەبەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام بەهۆی هاوپەیمانی نێوان عەرەب و تووڕکمانەکان ئەمەشیان بۆ کورد قورسە.
پەرتەوازەیی و ناکۆکی نێوان لایەن کوردییەکان خاڵی لاوازی کورد و یەکگرتوویی لایەنەکانی بەرامبەریش خاڵی بەهێزی ئەوانە لە یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەزیانی کورد و قازانجی بەرامبەر.
K24-
