ژنێك لە گوندی ئەڵمانی كەلار سوتا

 ژنێك لە گوندی ئەڵمانی كەلار سوتا
لە رووداوێكی ئاگر كەوتنەوەدا لە گوندی ئەڵمانی قەزای كەلار، ئاگر لە جەستەی ژنێك بەربوو، بەھۆی رێژەی زۆری سوتانی جەستەی رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، لە بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئێوارەی رۆژی شەممە 18/5/2019 لەگوندی ئەڵمانی قەزای کەلارەوە ئافرەتێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار کەبەهۆی ئاگرەوە بەشێک لەجەستەی سوتابوو بەوتەی خۆی غازی پێدا تەقیوەتەوە لەئەنجامدا سوتاوە و سکاڵای دژی هیچ کەسێک نییە".

ئاماژەی بەوەشداوە: "دوای چارەسەری پێویست بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە رەوانەی بەشی فریاکەوتنی سلێمانی کرا".

K24-
Top