یه‌كێتی و لایه‌نه عه‌ره‌بی و توركمانه‌كان داوای ھێشتنه‌وه‌ی راكان جبووری له پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یه‌کێتی و لایه‌نه تورکمانى و عه‌ره‌بییه‌کانى ناو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک، له رێكه‌وتى 16/4/2019 واژۆیان كردووه و رێككه‌وتوون، (راکان سه‌عید جبوری) وه‌ک جێگرى پارێزگار و پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌کاله‌ت تا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له پۆسته‌که‌ى به‌رده‌وام بێت.
لهورێککهوتنهدا هه‌ریه‌که له سه‌رۆکى کوتله‌ى عه‌ره‌بى و تورکمانى و کاکه‌ڕه‌ش سدیق ئه‌ندامى لیستى برایه‌تى، که سه‌ر به یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه وه‌ک "سه‌رۆکی لیست" واژۆىان کردووه، له‌کاتێکدا (محه‌مه‌د که‌مال) سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی كه‌ركووكه كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه نه‌ك كاكه‌ڕه‌ش سدیق.
كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی دیوانی پارێزگای كه‌ركووك كه‌وتووه و له 9 خاڵ پێکهاتووه، له هه‌مان رۆژدا به نوسراوێکى فه‌رمى له‌لایه‌ن راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوک به وه‌کاله‌ت ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کراوه.
له خاڵی یه‌كه‌می ریككهوتنهكهدا داوا كراوه، راکان سه‌عید جبوری، وه‌ك پارێزگاى که‌رکوک به وه‌كاله‌ت، تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌ن له پۆسته‌که‌ى بمێنێته‌وه.
k24-
