هەڵەبجە.. له رووداوێكی هاتووچۆدا 8 كه‌س برینداربوون
لەئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا، له نزیك بازگه‌ی بیاوێڵه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، هه‌شت كه‌س برینداربوونه.
رووداوه‌كه وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك بووه له‌سه‌ر رێگه‌كه و ئێستاش برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ برینداره‌كان كراوه، به‌ڵام بۆ باشتربوونی باری ته‌ندرووستیان شه‌ش له برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
5 له برینداره‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
به‌هۆی خراپی به شێك له رێگه‌وبانه‌كان و پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به رێنماییه‌كان، رووداوه‌كانی هاتووچۆ زیادیان كردووه و قوربانیانیش زیاتر ده‌بن.
k24-
