پارتی و گۆڕان پشتگیری لە پڕۆژەی چاکسازی دەکەن
به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا, په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆژه‌ی بۆ چاكسازی هه‌یه و ئه‌و چاكسازییه له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانه و جیاوازی له نێوان پله باڵاكان و خه‌ڵكی دیكه كه‌م ده‌كاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی پارتی پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یە، له هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌ولیه‌ویه‌تی به‌رنامه‌كانی خۆی دیاری بكات".
ئاشنا عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئامانجمانه چاكسازی له‌م كابینه‌یه بكه‌ین و ئه‌م كابینەیە جیاواز بێت له ڕابردوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ڕابردوو باجی زۆرمان داوه, ئێستاش نزیك بوونەوە‌مان له پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، له‌وه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ین، كه بریتییه له چاكسازی و ده‌رگای دانوستان و گفتوگۆمان كراوه‌یه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی كه پشتیوانی لە پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن".
ئاشنا عه‌بدوڵڵا ڕایشیگه‌یاند: "یه‌ك تیمی له كاری حكوومه‌تدا بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه."
kdp-
