نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له جیهان كۆده‌بێته‌وه
كۆبوونه‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/5/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو و ژمارەیەك لە وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم و مەترانەكانی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانه‌وه ئاماده‌ى بوون، تیایدا شاندی میوان سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ پشتگیری‌یان له كار و چالاكییه‌كانیان و حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ئاواره‌كان بێ جیاوازی، دووپاتیشیان كرده‌وه كه برایه‌تی و ته‌بایی و كولتووری یه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمی كوردستان بۆته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی و جێگه‌ی شانازیی هه‌موو لایه‌كه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كورته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ى بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش پێشكه‌ش كرد و هیوای خواست ئه‌من و ئاسایش بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق بگه‌ڕێته‌وه و ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ هاوكاریكردنیان و به‌رده‌وامیی پشتگیریى هه‌رێمی كوردستانی بۆ كه‌نیسه‌كه‌یان و هه‌موو كه‌نیسه‌كانی دیكه و ئایین و ئاینزاكان دووپات كرده‌وه.
kdp-
