دادگای توركیا دەستی بەسەر شاره‌وانیی قارسدا گرت
پێشتر سه‌رۆكی شاره‌وانی قارس له ده‌ستی مه‌هه‌په‌دا بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ی برده‌وه، مه‌هه‌په له دوای خۆی 338 ملیۆن و 380 هه‌زار لیره‌ی توركی وه‌كو قه‌رز به‌جێهێشت و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ده‌په دروست كرد.
ئه‌یهان بیلگه‌ن بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بەوە دا ئه‌و قه‌رزانه له كاتی خۆیدا نه‌دراونه‌ته‌وه، بۆیه به بڕیاری دادگا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو كه‌لوپه‌ل و ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به شاره‌وانیدا هه‌یه گیراوە.
بیلگه‌ن باسی له كورسی سه‌رۆكی شاره‌وانی كرد، كه ته‌نانه‌ت ئه‌و كورسیه‌شیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه، چونكه قه‌رزه‌كان به شێوه‌یه‌ك زۆره و كه‌ڵه‌كه بووه، دەستیان بەسه‌ر تەواوی شاره‌وانییەكەدا گرتووە.
تاوه‌كو ئێستە هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قەرزانه نه‌خراوته‌روو، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌وانی قارسیش كاروباره‌كانی ئه‌و شاره په‌ك ده‌خات.
باسنيوز
