کۆمسیۆن دەیەوێت تۆمارێکی نوێی ھەبێت
کاروان جەلال، بەرێوەبەری گشتیی داتا و زانیاری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی گوتی: "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی بەھاوکاری تیمی یۆنامی ۆرک شۆپێک بۆ چۆنیەتی تۆماری دەنگدەران رێکدەخات کە ماوەی 3 رۆژ دەخایەنێت تێدا شرۆڤەی چۆنیەتی تۆماری دەنگدەران لە وڵاتانەی دەنگدانی تێدا دەکرێت و ئاسەتەنگ و قۆناغەکان تاوتوێ دەکرێت و کۆمسیۆن چۆن سوود لە ئەزموونی ئەوان وەردەگرێت".
گوتیشی: "گرنگە وەک کۆمسیۆن لەرێگای سیستەمێکەوە تۆماری خۆمان ھەبێت بۆیە لەم قۆناغە دیراسەی ئەو حالەتانە دەکەین کۆمسیۆن لە قۆناغی ئەو پرسەدایە کە چۆن شێوەی تۆمار دەنگدەران دروست بکات بەمەبەستی تۆماری دەنگدان، بۆ ئەمەش پێویستیمان بەھەماھەنگی زۆرە لەگەڵ رێکخراوەکان و حزبە سیاسییەکان.
ئەو بەرپرسیەی کۆمسیۆن ئەوەشی خستە ڕوو، ھەنگاو بەرەو ئەوە دەنێین کە کۆمسیۆن تۆماری خۆی ھەبێت جێگای متمانەی خەڵک بێت.
باسنيوز
