32 ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی رواندزدا تێدەپەڕێت
لە رۆژی 19/5/1987 جەماوەری شاری رواندز لەدژی دامودەزگاكانی حیزبی بەعس راپەڕین و بە خوێنی شەش شەهید و چەندین بریندار شارەكەیان لە حیزبی بەعس پاك كردەوە، دوایی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر راپەڕینەكەدا رژێمی بەعس بۆ تۆڵەكردنەوە لە خەڵكی رواندز لە 15/6/1988 هێرشی كردە سەر شارەكە و دەستی كردە رەشبگیری و گرتن و زیندانیكردنی خەڵك و لە ئەنجامدا 13 رۆڵەی رواندز ئەنفال و بێسەروشوێن كران.
باسنيوز
