منداڵێک بەھۆی پێوەدانی دووپشکەوە گیانی لەدەست دا

منداڵێک بەھۆی پێوەدانی دووپشکەوە گیانی لەدەست دا
بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەھید تۆفیق لە دەربەندیخان، گیانلەدەستدانی منداڵێکی بەھۆی پێوەدانی دووپشکەوە لە گوندێکی ناوچەی شەمێران ڕاگەیاند.

ئیسماعیل عەبدولڕەحیم، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەھید تۆفیق لە دەربەندیخان، ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو 18/5/2019، منداڵێک ھێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، کە دووپشک پێوەی دابوو، پاش چارەسەرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و لەوێ گیانی لەدەست داوە".

گوتیشی: "منداڵەکە ناوی (ئازیز گۆران)ە و تەمەنی یەک ساڵ و نیو بوو، لە گوندی (دەنگەوەرە)ی ناوچەی شەمێران دووپشک پێوەی دابوو".










باسنيوز
Top