پەرلەمان ناوی کاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ناوی ئەو کاندیدانەی ئاشکرا کرد کە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاندید کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پەرلەمان، ئەم کەسانە کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە پێنج کەسن و ئەوانیش:
١- نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی
٢- ئومێد عەبدولسەلام قادر
٣- محەمەد حەمەساڵح عومەر
٤- ڕێبوار عەزیز مستەفا
٥- هیوا عەبدوڵا خدر
بەپێی ڕێکارەکان دوای ئاشکرا کردنی ناوی کاندیدان، پرۆسەی تانە لێدان و راگەیاندنی ئەنجامی تانەکان لە چوار رۆژدا هەیە و دواتر لە ماوەی سێ رۆژدا دەبێت پەرلەمان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردەێت.
شێوازی دەنگدان بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت و کاندیدی دەرچوو پێوستی بە شەنگی٥٦ پەرلەمانتار دەبێت بۆ بون بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
باسنیوز
