حکوومەتی عێراق بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دوو لیوای تازەی پۆلیسی فیدراڵیی ڕەوانەی کەرکووک کردووە

حکوومەتی عێراق بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دوو لیوای تازەی پۆلیسی فیدراڵیی ڕەوانەی کەرکووک کردووە
حکوومەتی عێراق بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دوو لیوای تازەی پۆلیسی فیدراڵیی ڕەوانەی سنوورەکانی کەرکووک کردووە، بەڵام پەرلەمانتارانی کورد پێیان وایە ئامانجی حکوومەتی عێراق تەنیا بەرەنگاربوونەوەی داعش نییە و لێی بەگومانن.



پەرلەمانتارانی کورد لەم هەنگاوەی حکوومەتی عێراق بەگومانن و پێیان وایە هەناردنی ئەو دوو لیوایەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکردنی فراوانی پرۆسەی تەعریبکردنەوە لە سنووری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.



لەمبارەوە دیار بەرواری، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24) گوتی: "ئەمە جێگەی گومانە و دەبێ بە زووترین کات سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بێنە سەر خەت و لێژنەی تایبەت بە جێبەجێکردنی مادەی 140 کارا بکرێتەوە، چونکە ئەو ناوچانە ماوەیەکی زۆر لەژیر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدا بوون و ئارامییان تێدا بوو، بەڵام ئێستا دەیانەوێ ناوچەکە تێک بدەن و لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە بەسەر ناوچەکەدا زاڵ ببن و هەموو دەزگا ئەمنییەکانی پۆلیس و سوپا و بە هاوکاریی پارێزگاری سەپێندراو لە هەوڵی تەعریبەکردنەوەی سنوورەکانی کەرکووک دان و ڕەوشەکە ناجێگیرە".



زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوورەکانی دووبز و خانەقین و گوندەکانی دیکەی کەرکووک بە شەوانە عەرەبی اهوردە بە دەڕاسە گەنم و دەغڵ و دانی جووتیارانی وکردیان دووریوەتەوە و هاوکات ئاگریان تێبەر داوە و لە سنووری خانەقین لە یەک هەفتەدا چوار کەسیان شەهید کردووە.



شەوانە عەرەب هاوردەکان بلۆک لەسەر زەوی و زارەی کورد دادەکەن و بەتەمای کردنەوەی خانوون و هەڕەشە لە کورد دەکەن کە چەندان بەڵگە و تاپۆی خانوەندارێتیی ئەو زەوییانەیان هەیە.











باسنیوز
Top