سه‌رۆك كۆماری توركی :دوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو، شكست به مانۆڕی رۆژئاواییه‌كان ده‌هێنین.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌ردۆغان له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی زانكۆكانی ئیستانبوڵ گوتوویه‌تی: "پێش دوایین هه‌ڵبژاردن، رۆژئاوا هه‌وڵیداوه به‌هۆی فشارخستنه سه‌ر دراو و نرخی سوود و هه‌ڵئاوسان گه‌مارۆمان بدات. به‌ڵام پاش هه‌ڵبژاردن هه‌موو ئه‌و مانۆڕانه دادهمركێنینهوه".
قسه‌كانی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه پاش شكستهێنانی كاندیدی پارته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ له هه‌ڵبژاردنی مانگی ئاداری رابردوو و سه‌ركه‌وتنی كانیدی جه‌هه‌په، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی توركیا بڕیاریداوه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ دووباره بكرێته‌وه.
K24 -
