فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا داوای لیژنه‌یه‌ك بۆ چاودێریكردنی ماده‌ی 140 ده‌كه‌ن
ئاشكرایه كه چه‌ند گرنگه ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزرێت و هه‌نگاو بنرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی پێكهاته‌كان ده‌بێته‌وه له‌ناوچه‌كانی جێ ناكۆك( ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم)كه ناو به‌ناو گرفت و كێشه‌كانی ده‌بێته هۆكاری درووستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه".
لە نووسراوەکەدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كراوه ئەوەش خراوەتە ڕوو" ئێمه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌ر حه‌وت فراكسێۆنه كوردستانییه‌كه،به پشت به‌ستن به‌ماده‌ی ( 71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆ رێگە دراوە به درووستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆچاودێریكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور تا ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه و داوا دەکەین".
له‌دوابه‌شی نامه‌كه‌دا دوا له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه له‌به‌ر دۆخی ئه‌و ناوچانه لیژنه‌ی مادده‌ی 140 بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخەکە پێكبهێنرێ.
باس‌نیوز
