کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر بەرھەمە سرووشتییەکانی شەقڵاوە تاقیدەکاتەوەو بە شوێنە گشتییەکاندا دەگەڕێ
به گوێره‌ی په‌یجی فه‌رمی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، كه وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، ستیڤ فه‌یگن، سه‌ردانی بازاڕی شه‌قڵاوه‌ی كردووه و به‌رهه‌مه سرووشتییه‌كانی وەکو نانە قەیسی و سجوق و سركه‌ی هەنار و هەنجیری وشکراوی تاقیكردووه‌ته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی كۆنسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان، لە کاتێکدای شڵەژانی ئەمنی لە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەربازگە و بنکە سەربازییەکانیشیان کە حاڵەتی ئامادەباشی تونددان و بەشێکی فەرمانبەرە لاوەکییەکانییان ئاگادار كردووەته‌وه عێراق جێبھێڵن.
k24 -
