چاره‌نووسی 600 كوردی عه‌فرین كه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراون به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه
روانگه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به باوه‌ڕپێكراو ناوی بردن، گواستییه‌وه، ئه‌و ده‌ستگیركراوه كوردانه له گرتووخانه‌ی سجۆ ناسراو به "گرتووخانه‌ی مهعسهره" له ناوچه‌ی ئه‌عزازی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب بۆ شوێنێكی دیكه گوازراونه‌ته‌وه و تا ئێستاش هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه نازانرێت.
سه‌رچاوه‌كان راشیانگه‌یاندووه، دوای جیاكردنه‌وه‌ی زیندانییه‌كان به‌گوێره‌ی جۆری تۆمه‌ت و ماوه‌ی زیندانیكردنیان پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه له هه‌فته‌ی رابردوو به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیانكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵیان، ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و زیندانیانه ناجێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به چه‌ندین زانیاریش له‌باره‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیانه كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و زیندانیانه به تۆمه‌تی هاوسۆزییان بۆ ئیداره‌ی خۆسه‌ری كوردی پێشوو له عه‌فرین، گوازراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌كانی توركیا".
دووپاتیشیكرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به هه‌واڵگه‌ری توركیا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا نه‌درێت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت چاوی به‌و زیندانیانه بكه‌وێت، بۆیه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه نازانرێت.
ئاشكراشیكرد، به مه‌به‌ستی پاره وه‌رگرتن له خێزانه كورده‌كان، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا به‌رده‌وام كوردانی ئه‌و شاره ده‌ستگیر ده‌كات.
k24 -
